ڕێکخراوی سی پی تی نوێترین ڕاپۆرتی لەسەر قەبارەی زیانەکانی مانگی ڕابردوو بڵاوکردەوە. ئەوەی ڕوویداوە جەنگێکی ڕانەگەیەندراوە دژی خەڵکی سڤیل و دامەزراوەکانی هەرێم.
کۆتای پۆلێنی هێرشەکان لە ٢٨ی شوبات تا ٢٨ی ئاداری ٢٠٢٦:
قوربانییان: ١٤ شەهید و ٩٣ بریندار.
ژمارەی هێرشەکان: ٤٧٤ هێرشی موشەکی و درۆنی.
ئەنجامدەران: ١٧٩ هێرش لەلایەن سوپای پاسداران و ٢٩٥ هێرش لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە.
کام پارێزگا زۆرترین پشکی بەرکەوتووە؟
هەولێر بە ٣٧٠ هێرش لە پلەی یەکەمدایە و ٧٨ی کۆی هێرشەکانی بەرکەوتووە، دوای ئەویش سلێمانی ٩٠ هێرش، دهۆک ١١ هێرش و هەڵەبجە ٣ هێرش.
ڕاستییە تاڵەکانی ناو ڕاپۆرتەکە:
٧٥ی هێرشەکان بە درۆنی خۆکوژ بوون.
١٧٢ هێرش ڕاستەوخۆ کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوون و دامەزراوە مەدەنییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە.
زیان بەر ٤٦ خانوو و ٣٢ ئۆتۆمبێلی مەدەنی کەوتووە و پرۆسەی خوێندن لە زۆرینەی ناوەندەکان پەکیکەوتووە.
هەرێمی کوردستان لەژێر ئاگرێکی بەردەوامدایە و باجی ململانێیەکان دەدات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا