
ڕاپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، کە پشتی بە وێنەی مانگە دەستکردەکان بەستووە، قەبارەی ئەو زیانە گەورانەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر ئێران کەوتوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، زیانە داراییەکان بە ٢٧٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێن، کە یەکسانە بە کۆی بەرهەمی ناوخۆیی ساڵانەی ئەو وڵاتە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێکردووە، لە ماوەی جەنگی ٤۰ ڕۆژەی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران ، ٧,٦٤٥ باڵەخانە ڕوخاون و زیانیان بەرکەوتووە، کە ٣٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان لە تارانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ڕووی مرۆییەوە، ٣,٣٧١ کەس کوژراون لە نێویاندا ٤٩٦ ژن و زیاتر لە ٣٤ هەزار کەسیش برینداربوونە.
هەروەها لە ڕۆژی یەکەمدا، بۆردومانێکی ئەمریکا لە میناب بووە هۆی کوژرانی ١٥٠ قۆتابی منداڵ.
لە کەرتی وزەدا، پەککەوتنی بەندەرە ستراتیژییەکان هەناردەی پترۆکیمیایی ڕاگرتووە کە ساڵانە ١٣ بۆ ١٥ ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.