دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی توند و کەمپێشینەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال"، هەڕەشەی لەناوبردنی "تەواوی شارستانییەتێک" لە ئێران دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە ئەمشەو ساتێکی یەکلاکەرەوە دەبێت لە مێژووی جیهاندا.
ترەمپ لە پەیامەکەیدا کە ڕۆژی سێشەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦ بڵاویکردەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ٤٧ ساڵ لە "سەرانەوەرگرتن، گەندەڵی و مردن" لە ئێران بەرەو کۆتایی دەچێت. ئەو دەڵێت: "نامەوێت شارستانییەتێک بمرێت، بەڵام پێدەچێت ڕووبدات"، هاوکات باس لە ئەگەری سەرهەڵدانی دەسەڵاتێکی نوێ دەکات کە "زیرەکتر و کەمتر توندڕەو بن" و شتێکی شۆڕشگێڕانە لە ناوخۆی ئێراندا ڕوو بدات.
بەپێی دوایین هۆشدارییەکانی سەرۆکی ئەمریکا، کاتژمێری ٨:٠٠ی ئه‌مشه‌و سێشەممە بەکاتی واشنتن (کە دەکاتە ٣:٠٠ی بەرەبەیانی چوارشەممە بە کاتی هەولێر) وەک کاتی دەستپێکردنی هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران دەستنیشان کراوە. ترەمپ پەیامەکەی بە نزایەک بۆ گەلی ئێران کۆتایی پێ هێناوە و ڕایگەیاندووە کە "ئەمشەو هەموو شتێک بۆمان دەردەکەوێت".

وتاری نووسەران