
ڕاگەیاندنی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق بڵاویکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی دەرکردنی بڕیاری کۆتایی لەسەر کەیسێکی تایبەت بە پێشێلکارییە دەستوورییەکان بۆ مانگی داهاتوو دواخست.
سکاڵاکە کە پێشتر لەلایەن حزبی شیوعی عێراق و ڕەوتی کۆمەڵایەتی دیموکراتەوە بەرزکرابووەوە، پەیوەستە بە پرسی پێشێلکردنی دەستووری عێراق بەهۆی پەکخستن و هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمارەوە.
بەپێی زانیارییەکانی حزبی شیوعی، دادگای فیدراڵی کاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی گواستووەتەوە بۆ ڕۆژی ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦.