لە میانی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەکانی ناوەڕاستی شاری عەممانی پایتەختی ئوردن، وێنەی ژمارەیەک لە سەرکردە دەستگیرکراوەکانی حزبی شیوعی ئەو ووڵاتە بەرزکرایەوە و داوای ئازادکردنیان کرا.
لە خۆپێشاندانەکەی ئەمڕۆدا، بەشداربووان، کە لە شیوعی و چەپەکانی ئوردن پێکهاتبوو، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دکتۆر عومەر ئەمیل عەواد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزبی شیوعی ئوردن و بەها عەلیانیان کرد.
ئەم دوو سەرکردەو کەسایەتیه زیاتر لە مانگێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زینداندان.
هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەستگیرکراوەکان بە بەرزکردنەوەی وێنەی ئەو دوو تێکۆشەرە، جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کۆتایی بە گرتنی سیاسی بهێنرێت و سەرجەم ئازادیخوازان بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

وتاری نووسەران