
بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی لە تاران ڕایانگەیاند، کە لە سبەی ڕۆژی شەممە، گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی دەست پێ دەکەنەوە.
بەپێی ووتەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، یەکەمین گەشتەکان بەرەو شارەکانی مەسقەت و ئیستەنبووڵ دەبن.
ئەم بڕیارە دوای وەستانێکی کاتی دێت کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و پاراستنی سەلامەتیی گەشتە ئاسمانییەکان گیرابووە بەر.
بەڵام دوای هەڵسەنگاندنەوەی بارودۆخی ئەمنیی ئاسمانی وڵاتەکە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی بڕیاری دا مۆڵەتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بدات، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گەڕانەوەی هێمنی بۆ ئاسمانی ناوچەکە و ئاساییکردنەوەی جموجۆڵە بازرگانی و گەشتیارییەکان.
