
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، لەگەڵ نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
لە دیدارەکەدا، مالیکی پشتیوانیی تەواوی خۆی و هاوپەیمانییەکەی بۆ زەیدی دووپاتکردەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرخستنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لەم قۆناغەدا ئەولەویەتە.
ئەم پشتیوانییەی مالیکی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی پێگەی زەیدی لە ناو ماڵی شیعە و پەرلەماندا دەبینرێت، کە دەتوانێت ڕێگ خۆشکەر بێت بۆ تێپەڕاندنی بەربەستە یاسایی و سیاسییەکانی بەردەم ڕاگەیاندنی حکومەت.
