
وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداری دایە ئەوروپا بەكشانەوەی ئەمەریكا لە ناتۆ گرفتی گەورە بۆ لایەنی سەربزی دەبێت.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند'' ئەوروپا بە چڕی تاوتوێی ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە ناتۆ دەکات.''
وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری دا کە هەر جۆرە کشانەوەیەک یان کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کیشوەرەکەدا، ئەگەر بەبێ هەماهەنگی بێت، دەرئەنجامی "وێرانکەر" و زۆر مەترسیداری دەبێت.
هاکان فیدان ڕەخنەی لە ڕەفتاری وڵاتانی ئەوروپی ناو ناتۆ گرت و تۆمەتباری کردن بەوەی کە "بە تەنیا بڕیار دەدەن" و زۆرجار هەڵوێستەکانیان دژی یەکدەنگیی گشتیی هاوپەیمانێتییەکەیە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی درز لە پێکهاتە ئەمنییەکەدا.
فیدان داوای لە ئەندامانی ناتۆ کرد کە لوتکەی مانگی تەمموزی داهاتوو لە ئەنقەرە، وەک دەرفەتێک بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ترەمپ بەکاربهێنن. جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ئەوروپا خۆی بۆ قۆناغێک ئامادە بکات کە تێیدا ڕۆڵی پاراستنی ئەمریکا کەم دەبێتەوە.
هەڕەشەکانی واشنتن بۆ کشانەوە لە ناتۆ دوای ئەوە هات کە وڵاتانی ئەوروپا داواکەی ترەمپیان بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز ڕەتکردەوە. ئەم ساردبوونی پەیوەندییە، کە بەهۆی کێشەی "گرینلاند"یشەوە ئاڵۆزتر ببوو، ئێستا گەیشتووەتە ئاستی هەڕەشە لە هەڵوەشاندنەوەی گەورەترین هاوپەیمانێتی سەربازی.