پەرەسەندنێکی مەترسیدار هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق و ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات

حزبی شیوعی عێراق داوای حکومەتێک دەکات کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنکاریەکانی هەبێت

 

حزبی شیوعی عێراق بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری پەرەسەندە مەترسیدارەکانی بارودۆخی ئەمنی وڵات دەکات، کە خۆی لە هێرشی دوژمنکارانە بۆ سەر بارەگا ئەمنییەکان و دامەزراوە حکومییەکان لە چەند پارێزگایەکدا دەبینێتەوە، کە دوایین هێرشیان بەئامانجگرتنی شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێز مەسعوود بارزانی و بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بوو لە هەولێر و دهۆک.

ئەم کارانە دەستدرێژییەکی ئاشکرا و پەرەسەندنێکی مەترسیدارن کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەروەریی عێراق دەکەن و ئاشتیی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن و ژیانی هاووڵاتییان و دامەزراوەکانی دەوڵەت ڕووبەڕووی مەترسی گەورە دەکەنەوە. هەروەها هەوڵە سیستماتیکەکان بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان و تێکدانی سەقامگیری ناوخۆیی و لاوازکردنی شکۆی دەوڵەت و ڕاکێشانی وڵات بەرەو گرژی و ناسەقامگیری زیاتر ئاشکرا دەکەن.

حزب پێیوایە ڕووبەڕووبوونەوەی ئالەنکاریە ئەمنییەکانی ئێستا پێویستی بە هەڵوێستێکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە، کە بنەماکەی لەسەر بەهێزکردنی بەرەی ناوخۆیی بێت، لە ڕێگەی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کارامە کە بتوانێت بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێگریکردن لە هێرشەکان لەئەستۆ بگرێت، و بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ڕێگەی پابەندبوون بە دەستوور و کارکردنی جیددی بۆ چەسپاندنی سەروەریی عێراق و پاراستنی ئاسایش و دابینکردنی سەقامگیریی.

پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانی گشتگیرە، کە پێویستی بە یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان هەیە و لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای وڵات بخرێتە پێش هەر بەرژەوەندییەکی ترەوە.

مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی عێراق

٢٩ی ئازاری ٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا