​ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، لە پەیامێکی نوێدا داوای پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی ڕاگوزەر دەکات. فەهمی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە ئەم حکومەتە خاوەن ئەرکی ڕوون و دیاریکراو بێت بۆ دەربازکردنی وڵات لە تەنگژەکان.
​هەروەها جەختی کردەوە کە دەبێت کارەکانی ئەم کابینەیە لە چوارچێوەی کاتێکی دیاریکراو و ڕاگەیەندراودا بێت. 

ئەم هەڵوێستەی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی لە کاتێکدایە، کە لایەنە شیعەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێکی دیاریکراو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق ڕێکبکەون.
​ئەم بنبەستە سیاسییە وایکردووە لایەنەکانی  دەرەوەی دەسەڵات، داوای بژاردەی دیکە بکەن، وەک پێکهێنانی حکومەتێکی کاتی یان ڕاگوزەر، تاوەکو وڵات لەم چەقبەستووییە ڕزگار بکەن و زەمینە بۆ قۆناغێکی نوێ بڕەخسێنن.

وتاری نووسەران