​یاسر سالم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند، شێوازی دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و بەردەوامیدانە بە هەمان سیستەمی (پشکپشکێنە) کە وڵاتی تووشی قەیران کردووە.
یاسر ​سالم ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەم هەنگاوە نیشانەی شکستی پێشوەختەی حکومەتی داهاتووە، چونکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی سیاسی هێزە دەسەڵاتدارەکان پێکهاتووە نەک داواکاری خەڵک. 
وتیشی، ئەم سیستەمە چیتر نوێنەرایەتی پێکهاتەکان ناکات، بەڵکو تەنیا نوێنەری کەمینەیەکی دەسەڵاتدارە کە بەرژەوەندییەکانی خۆیان لەسەرووی هەموو شتێکەوە داناوە.
​لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق، جەختی لەسەر کردەوە کە تەنیا چارەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی کاتییە بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە، تاوەکو دەسەڵاتێکی نیشتمانی بێتە کایەوە کە کار بۆ دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مافەکانی هاووڵاتیان بکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا