
وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ئەو سەردانەی هەڵوەشاندووەتەوە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ هەینی بۆ سویسرا ئەنجامی بدات. ئامانج لەو سەردانە دەستپێکردنی دانوستان بوو لەگەڵ شاندی ئێران سەبارەت بە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەی کە بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان واشنتۆن و تاران واژۆ کراوە.
پێشتر بەرپرسانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردبوو کە مەراسیمێکی فەرمی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لە جنێڤ بەڕێوەدەچێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە چیتر پێویست نییە، چونکە سەرۆکەکانی هەردوو وڵات ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بەشێوەیەکی فەرمی بەڵگەنامەی ڕێککەوتنەکەیان واژۆ کردووە.
