
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی توڕەیی داستانی٢٥ ڕۆژە بەردەوامە و سوپای ئەمریکا پێش کاتی دیاریکراو کەوتووە. کە تا ئێستا ٩ هەزار ئامانجی سەربازی، ١٤٠ کەشتیی جەنگی و ژێرخانە ئەتۆمییەکانی ئێران خاپوور کراون و بە بۆمبی ٥ هەزار تۆنی دامەزراوەکانی ژێر زەوی پێکراون.
لیڤیت، هۆشداریی کۆتایی دایە تاران و وتی: ئەگەر ئێران دان بە شکستی سەربازیی خۆیدا نەنێت، ترەمپ ئامادەیە دەرگای دۆزەخیان بەسەردا بکاتەوە.
جەختیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکییان کۆتایی هێنانە بە هەڕەشەکانی ئێران لە گەروی هورمز و سڕینەوەی یەکجاریی تەماحە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەیە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا سەردانی چین دەکات، مژدەی ئەوەشی دا کە بە کۆتایی هاتنی ئەم ئەرکە سەربازییە، نرخی وزە و غاز لە بازاڕەکانی جیهاندا دادەبەزێت.