ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا، لە پەیامێکی نوێدا ڕایگەیاند کە جەنگی ئەوان دژی ئەمریکا و ئیسرائیل ناوەستێت و تا ئەو کاتەی دوژمنەکانیان بە تەواوی "سەرشۆڕ و پەشیمان" دەبن، بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوە.

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئیدیعاکانی واشنتۆن و تەلئەبیب سەبارەت بە تێکشکاندنی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک، درۆن و سیستمە بەرگرییەکانیان تەنیا "خەیاڵە". جەختیشی کردەوە کە ئەو دوو وڵاتە زانیارییەکی زۆر کەمیان لەسەر توانا ڕاستەقینەکان و کەرەستە جەنگییە ستراتیژییەکانی ئەوان هەیە.

زولفەقاری هۆشداریی توندیدا کە دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل باجی دەستپێکردنی ئەم شەڕە بدەن. ڕاشیگەیاند: "بە پشت بەستن بە خودا، چاوەڕێی هەنگاوی کوشندەتر و وێرانکەرتر بن، چونکە ئەم شەڕە تا خۆبەدەستەوەدانی ئێوە بەردەوامی دەبێت."

وتاری نووسەران