
زیاتر لە ٢٥٠ هەزار هاوڵاتی لە شاری هاڤانای پایتەختی کوبا، بە بەشداری سەرۆک کۆماری وڵات، میگێل دیاز-کانێل، ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئەم خۆپێشاندانە وەک وەڵامێک بوو بۆ هەڕەشەکانی ئەمریکا و بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شۆڕش و سیستمی سۆسیالیزم و پشتیوانیکردن لە ڕائوول کاسترۆ.
چالاکییەکە لەسەر داوای یەکێتیی لاوانی شیوعی و بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەری و قوتابییەکان ڕێکخرا، بۆ پشتگیریکردن لە ڕاگەیەندراوی حکومەتی شۆڕشگێڕی کوبا.
لاوانی شیوعی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وهاوکات لەگەڵ ٩٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕائوول کاسترۆدا ڕایانگەیاند، نە گەمارۆکان، نە قەدەغەکردنی وزە و نە تۆمەتە ناڕاستەکان، ناتوانن ئیرادەی گەلی کوبا بۆ پاراستنی شۆڕشەکەیان تێکبشکێنن.



