
شەڕی نێوان ئێران و ئەمەریكا-ئیسرائیل و داخستنی گەرووی هورمز نرخی نەوتی خاوی بەرز كردەوە.
یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 115 دۆلار و ١٨ سەنتە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 105 دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
داخستنی گەرووی هورمز و شەڕی ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران، نرخی نەوتی لە ٦٠ دۆلارەوە بۆ سەرو ١٠٠ دۆلار بەرزکردووەتەوە، ئەمەگەرچی ئێران ڕایگەیاندووە کە بەمەرج ڕێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان بە گەروی هورمزدا دەدەن، بەڵام ئەو کەشتیانەی ئەمریکاو ئیسرائیل خاوەندارێتیان دەکەن بەهیچ جۆرێک ناتوانن لە گەروەکە تێپەڕن لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە ئامانج دەگیرێن.