بەهۆی جەنگ و نا ئارامی رۆژهەڵاتی نێوەراست بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٣ دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ١٠٣ دۆلار و سێ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەردەوامبوونی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ ناجێگیری نرخی نەوت و ئێران گەورەترین شۆکی خستووەتە بازاڕی وزەی جیهانییەوە.

وتاری نووسەران