
شەڕی ئێران و ئەمەریكا-ئیسرائیل و ئەو ئاڵۆزیانەی لە ناوچەكەدا هەیە نرخی نەوتی خاوی لە 112 دۆلار تێپەڕاند.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە زیاتر لە 5٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 112.86 دۆلار، هەروەها نەوتی تێکساس (WTI) لە دەوروبەری 98.42 دۆلار جێگیر بوو. ئەم هەڵچوونە خێرایەی نرخەکان کاریگەریی کردە سەر بازاڕە داراییەکان؛ بۆرسەکانی تۆکیۆ و سیئۆل زیاتر لە 2٪ـی بەهای خۆیان لەدەستدا، بۆرسەکانی هۆنگ کۆنگ، شەنگەهای و سیدنیش بە رەنگی سوور داخران.
ئەم ئاڵۆزییانە دوای ئەوە هاتن، ئێران هەڕەشەی کرد وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور، دامەزراوەکانی ناوچەکە دەپێکێت.