
چەند رۆژێكە بەردەوام نرخی ئەم كانزا زەردە رووی لە دابەزینە و شرۆڤەكاران پێیان وایە گرژی و شەڕی خۆرهەڵاتی ناوەراست هۆكارە و بەرەو دابەزینی زیاتریش دەچێ.
نرخی زێڕ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 1% دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و زیانه‌كانیان بۆ ده‌یه‌مین خولی له‌سه‌ریه‌ك درێژكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نرخی دۆلاری ئه‌مریكی به‌رزبوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانییه‌كانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی سود له‌لایه‌ن یه‌ده‌گی فیدراڵی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا دابه‌زیوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕ به ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی و گه‌یشته 4335.18 دۆلار، به‌مه‌ش بۆ نزمترین ئاستی له دوای 24ی مانگی رابردو دابه‌زی، هه‌روه‌ها ئایندهی زێڕی ئه‌مریكا به ڕێژه‌ی 1.6% دابه‌زی و گه‌یشته 4336.10 دۆلار.
به پێچه‌وانه‌وه نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به ڕێژه‌ی 2.9% دابه‌زی و گه‌یشته 67.11 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی پلاتینیۆم به ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1842.30 دۆلار و پالادیۆمیش به ڕێژه‌ی 2.1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1403.76 دۆلار.