
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، به‌فه‌رمی داوای له تاران و واشنتن كردوه ئاگربه‌ست درێژ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌لێكی دیكه به دانوستانه‌كان بده‌ن و بگه‌ن به‌چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌زر، "ئیسلام ئاباد داوای له واشنتن و تارانی كردوه ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی دیكه درێژ بكه‌نه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕه‌نگه شه‌هباز شه‌ریف ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش دوای وه‌رگرتنی دڵنیایی له ئه‌مریكا و ئێران ده‌بێت.
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و هه‌وڵه‌كان چڕتر ده‌بنه‌وه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، هۆشدارییه‌كانی ناوبژیوانی پاكستانی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی گه‌مارۆدان له گه‌روی هورمز زیاتربون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی دوێنێ ئاكسیۆس له ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی تاوتوێ ده‌كات سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران.