
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیسحاق دار وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان داوای له هه‌ردو وڵاتی ئێران و ئه‌مریكا كرد سه‌ره‌ڕای شكستی دانوستانه‌كانی نێوانیان به‌رده‌وام بن له پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست بۆ به‌دیهێنانی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئیسحاق دار له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ئیسلام ئاباد به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه پێویسته‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نی ئێرانی و ئه‌مریكی"، ئاماژه‌ی به ڕۆڵی پاكستان له پشتیوانیكردنی پرۆسه‌ی دیالۆگ و نزیككردنه‌وه‌ی دیدگاكان كرد.
ڕونیشیكرده‌وه كه "شانده ئێرانی و ئه‌مه‌ریكا چه‌ند خولێكی دانوستانیان ئه‌نجامدا، كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆتاییهات".
پێشتریش ئه‌مڕۆ، جه‌ی دی ڤانس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌بێ ڕێككه‌وتن كۆتاییان هاتوه، هاوكات شاندی ئه‌مریكاش پاكستانیان به‌جێهێشت.