مەسعوود پزیشكیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، بەڵام "هەژموونخوازیی" ئەمریکا گەورەترین بەربەستە.
پزیشکیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، گەورەترین ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە، بوونی دوو پێوانەیی و هەژموونخوازییە لە لایەن ئەمریکاوە.
جەختیشی کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هاوسەنگ کە ئاشتی و ئاسایشی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات.
سەرۆککۆماری ئێران ئەوەشی ڕوون کردەوە، ئەگەر ئەمریکا پابەندی چوارچێوە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بێت، ئەوا گەیشتن بە ڕێککەوتن کارێکی ئەستەم نییە و دوور نابێت.

وتاری نووسەران