
مەسعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا، جەختی کردەوە کە ئێران متمانەی بە ئەمریکا نییە.
پزیشكیان ئاماژەی بەوەدا کە لە کاتی دانوستانەکاندا، ئەمریکا و ئیسرائیل دوو جار هێرشیان کردووەتە سەر ئێران و ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە هەیە، ئەمەش بووەتە هۆی بێمتمانەیی تەواوەتی ئێران بەرامبەر بە ئەمریکا.
سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند، ئێران هەمیشە هەوڵی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە داوە و بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە. بەڵام داوای لە ئەمریکا کرد لێدوانە توندەکان و هەنگاوە ئیستفزازییەکانی ڕابگرێت بۆ ئەوەی متمانە دروست ببێت و دانوستانەکان بەردەوام بن.
