سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێكدا رایگەیاند بێمتمانەیمان گەیشتۆتە ئاستێكی باڵا و لەم جۆرە دۆخانەشدا دانوستان بێبەها دەبێ‌ و هەر لە سەرەتاوەش سێ‌خاڵ پێشێلكرا.

  محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکدا بەناونیشانی" ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە پێشێلکردنی سێ بڕگەی سەرەکی پێشنیارە ١٠ خاڵییەکە (چوارچێوەی ڕێککەوتنی پێشوەختە)" لە تۆڕی کۆمەڵاتەتی ئێکس دەڵێت " پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان ئەو بێمتمانەییە مێژووییە قووڵەی بەرانبەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکان هەمانە، سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ هەموو جۆرە پابەندییەک — شێوازێک کە بەداخەوە جارێکی دیکە دووبارە بووەوە".

لە درێژەی پۆستەکەیدا دەشڵێت "وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەژماری (تـرووس - Truth) بە ڕوونی ئاماژەی پێکردووە، پێشنیارە ١٠ خاڵییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران "بنەمایەکی کارایە بۆ دانوستان" و چوارچێوەی سەرەکی ئەم گفتوگۆیانەیە، بەڵام تا ئێستا ٣ بڕگەی ئەم پێشنیارە پێشێل کراون".

سەرۆکی پەرلەمان باسی سێ بڕگەکە دەکات و دەڵێت"  پابەند نەبوون بە یەکەم بڕگەی پێشنیارە ١٠ خاڵییەکە سەبارەت بە ئاگربەست لە لوبنان — پابەندییەک کە شەھباز شەریف، سەرۆک وەزیران بە ڕوونی ئاماژەی پێکرد و وەک "ئاگربەستێکی دەستبەجێ لە هەموو شوێنێک، لەنێویاندا لوبنان و ناوچەکانی دیکە، کە هەر ئێستا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە" ڕایگەیاند".

لە بارەی خاڵی دووەمەوە ئاماژە بەوە دەکات، هاتنە ناوەوەی درۆنێکی دەستدرێژیکار بۆ ناو ئاسمانی ئێران، کە لە شاری لار لە پارێزگای فارس تێکشکێندرا، ئەمەش پێشێلکردنێکی ڕوونی ئەو بڕگەیەیە کە قەدەغەی هەر جۆرە پێشێلکارییەکی دیکەی ئاسمانی ئێران دەکات.

قالیباف لە بارەی خاڵی سێهەمەوە دەڵێت " ڕەتکردنەوەی مافی ئێران بۆ پیتاندن، کە لە بڕگەی شەشەمی چوارچێوەکەدا جێگیر کرابوو".

بڕیارە شەممەی داهاتوو وەفدی ئێران بەسەرۆکایەتی قالیباف و وەفدی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ دەستکردن بە گفتوگۆکردنی لە پاکستان کۆببنەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا