
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "سەدا"ی ئێرانی، چەند زانیاری و پەیامێکی گرنگی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی ململانێ سەربازییەکان و دەرئەسەنجامی شەڕەکە ئاشکرا کرد.
قالیباف ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێگری لە ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە بگەنە ئەو "نۆ ئامانجە"ی لە سەرەتای شەڕەکەوە دیارییان کردبوو، وتیشی: «دەرئەنجامی ڕووبەڕوبوونەوەکە پێچەوانەی پلانەکانی ئەوان بوو و ئێران سەرکەوت».
پێگەی لوبنان و هاوسەنگی هێز
• لوبنان و بەبەرەی خۆڕاگری: سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە لوبنان بەشێکە لە "بەرەی خۆڕاگری"، بۆیە هەر ڕێککەوتن یان لێکتێگەیشتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بکرێت، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر لوبنان دەبێت.
• هاوسەنگی مەیدانی: ناوبراو ڕوونیکردەوە کە دەستکەوتە سیاسییەکان ڕەنگدانەوەی ئامادەیی سەربازیین؛ هەر هێرشێکی ئیسرائیل بە هێرشێکی مەیدانیی توندتر وەڵامدراوەتەوە، ئەمەش هاوسەنگی هێزی بە تەواوی گۆڕیوە.
• هۆشدارییەکەی تاران: تاران هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ئەمریکا کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی واشنتۆن فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر لوبنان.
"دانوستان لەگەڵ ئەمریکا شێوازێکی نوێی خەباتە؛ ئەو سەرکەوتنەی نەدەکرا تەنیا لە ڕووی سەربازییەوە بەدەستبێت، بە شێوەیەکی بەرفراوانتر لە ڕێگەی پرۆسەی سیاسییەوە بەدی هات." — محەمەد باقر قالیباف
دیپلۆماسی و فشاری جەماوەری
قالیباف جەختی لەوە کردەوە کە لە سەردەمی قەیرانەکەدا، هەوڵە دیپلۆماسییەکان هاوتەریب لەگەڵ هێزی مەیدانی و فشاری جەماوەرییدا، ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە سەپاندنی واقیعە سیاسییە نوێیەکان، کەمکردنەوەی ئاستی گرژییەکان و هەڵگرتنی هەندێک لە سنووردارکردنەکان لە ماوەیەکی کورتدا.
دەقی ڕێککەوتننامەی کۆتاییهێنانی شەڕ
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ئەمریکا و ئێران بە فەرمی ڕایانگەیاند کە بە نێوەندگیری پاکستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکانیان. گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە برێتییەن لە:
خاڵە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا
١. ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی شەڕ لە هەموو بەرەکاندا (بە لوبنانیشەوە).
٢. کردنەوەی گەرووی هورمز بە ڕووی هاتوچۆی دەریاییدا.
٣. هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
