
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت: "نامەوێت کورد بچنە نێو ئێران، ئێمە زۆر هاوڕێی کوردین و نامەوێت ببینم کوردەکان ئازار دەچێژن و دەکوژرێن. "
لەکاتی چوونی بۆ بنکەی ئاسمانیی دۆڤەر، دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، گوتی: "سەیری ئەو بژارەیە ناکەین کورد بچێتە نێو ئێران، ئێمە زۆر هاوڕێین لەگەڵ کوردەکان و نامانەوێت ئەو جەنگە زیاتر ئاڵۆز بکەین."
گوتیشی: "من نامەوێت [هێزە کوردییەکان] بچن، نامەوێت ببینم کوردەکان ئازار دەچێژن و دەکوژرێن. پەیوەندییەکی زۆرباشمان هەیە، ئەوان ئامادەن، بەڵام من گوتم، نامەوێت بچن.