ڕێگای کوردستان

​عێراق بە فەرمی چووە ناو قۆناغی بۆشایی دەستوورییەوە، ئەمەیش دوای ئەوەی لە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٦ وادەی یاسایی بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران کۆتایی هات. 
بەپێی دەستوور، دەبوو لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کاندیدی گەورەترین کوتلە ڕابسپێردرێت، بەڵام لایەنە شیعەکان نەیانتوانی ڕێكبکەون.
​ئەم کێشەیە زیاتر بۆ ناتەبایی و پەرتەوازەیی ناو ماڵی چوارچێوەی هەماهەنگی دەگەڕێتەوە. سەرەڕای ئەوەی زۆرینەی پەرلەمانییان بەدەستەوەیە، بەڵام ململانێیەکی توند لە نێوان دەوڵەتی یاسا و لایەنەکانی تری ناو چوارچێوەکە هەیە لەسەر ئەوەی کێ ببێتە سەرۆک وەزیران. 
ئەم ململانێیە بووە هۆی تێپەڕبوونی وادە دەستوورییەکە و پێشێلکردنی ماددەی ٧٦ی دەستوورو لە ​ئێستادا دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەچێت. 
چاودێران دەڵێن ئەم دواکەوتنە شەرعیەتی دامەزراوەکانی دەوڵەت لاواز دەکات و وڵات دەخاتە ناو تونێلێکی تاریکەوە. ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بە زوویی نەگەنە چارەسەر، ناسەقامگیرییەکی زۆر ڕوودەدات و کێشەکان قووڵتر دەبنەوە.

وتاری نووسەران