دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق ڕایگەیاند، کە ئاسمانی وڵات و تەواوی فڕۆکەخانەکان بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرانەوە.
بنکین ڕێکانی، سەرۆکی بەوەکالەتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئەمڕۆوە جوڵەی فڕۆکەکان ئاسایی دەبێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی، ئەم بڕیارە دوای جێگیربوونی بارودۆخەکە و گەڕانەوەی دۆخەکە بۆ باری ئاسایی هاتووه‌، ڕێگە دەدرێت بە دەستپێکردنەوەی هەموو گەشتە مەدەنییەکان، لەوانە تێپەڕین لە ئاسمان، فڕین و نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەکاندا، ئەمەش بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان.
هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەوانی جەختی کردەوە کە پابەندن بە بەرزترین پێوەرەکانی سەلامەتی و ئاسایشی ئاسمانی و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە بۆ دڵنیابوون لە ڕێڕەوی گەشتەکان و کارایی هاتوچۆی ئاسمانی.

وتاری نووسەران