
عەباس عێراقچی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاكان فیدانی وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند كە جموجۆڵەكانی ئەمەریكا لە كەنداو بێمتمانەیی زیاتر كردووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس عێراقچی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاكان فیدان رایگه‌یاندوه، په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كه‌نداو، پێشێلكارییه دوباره‌كانی ئاگربه‌ست، گومانه‌كانی متمانه و جددیه‌تی لایه‌نی ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وی دیپلۆماسی زیاتر كردوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كورته‌یه‌ك له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌دا، هاوتا توركه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌دوایین پێشهاته‌كان سه‌باره‌ت به هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌رییه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سه‌پێنراو ئاگاداركرده‌وه.
عه‌باس عێراقچی باسی له‌وه‌شكردوه، ڕێبازی "وێرانكه‌ر"ی ئه‌مریكا پرۆسه‌ی دیپلۆماسی لاواز ده‌كات و بێمتمانه‌یی گه‌لی ئێران به واشنتن قوڵتر ده‌كاته‌وه، ڕونیشیكرده‌وه كه "پێشه‌وه به‌ره‌وپێشچون له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی دیپلۆماسی ئێستا پێویستی به وه‌ستاندنی هێرشه نایاساییه‌كان و ڕێبازی فراوانخوازانه‌ی ناعه‌قڵانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌یه".
لای خۆیه‌وه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی درێژه‌دان به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕكرده‌وه و جه‌ختی له "پشتیوانی توركیا بۆ پڕۆسه‌ی دیپلۆماسی به‌رده‌وام له‌م باره‌وه" كرده‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ڕایگه‌یاندبو، له كاردانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئێران، هێرشیان كردۆته سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئێران.
له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌یی سه‌ربازیی ئێران ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا به ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته، "پرۆسه‌ی ئاگربه‌ستی پێشێلكردوه"، ئێرانیش به هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كان تۆڵه‌ی كردۆته‌وه.
