
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا بڵاویكرده‌وه، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن كه ڕێككه‌وتنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه، هه‌روه‌ها دوربكه‌ونه‌وه له گه‌شتكردن بۆ ئەو وڵاتانەی دۆستمان نین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا دوپاتیكرده‌وه كه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له‌م دواییانه‌دا به‌دواداچونیان بۆ هاوڵاتیانی ڕوسیا له سه‌رانسه‌ری جیهان چڕتر كردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی په‌یامه‌كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا گومانی بۆ زیادبوونی مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی ڕوسیا له وڵاتانی سێیه‌م هەیە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌م ده‌زگایانه "له‌م دواییانه‌دا به‌دواداچوونیان بۆ هاوڵاتییانمان له سه‌رانسه‌ری جیهان چڕتر كردوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، تاتیانا مۆسكالكۆڤا كۆمیساری مافی مرۆڤی ڕوسیا له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانی تاراوگه بۆ هاوكاری له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕوسیا زیادییهكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، زۆربه‌ی ئه‌و داواكاریانه له مۆڵدۆڤا، جۆرجیا، كه‌نه‌دا، ئه‌مریكا و ناوچه‌ی باڵتیكه‌وه دێن.