
کریستالینا جۆرجیڤا، بەڕێوەبەری کارگێڕی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دا کە ئابووری جیهانی ڕووبەڕووی "ئەنجامێکی زۆر خراپتر" دەبێتەوە ئەگەر شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام بێت و نرخی نەوت بگاتە نزیکەی ١٢٥ دۆلار.
لە کۆنفرانسێکدا لە واشنتۆن وتی: بەهۆی ململانێ درێژخایەنەکان و مانەوەی نرخی نەوت لە سەرووی 100 دۆلارەوە، پێشبینییەکانی هەڵاوسان لە کۆنترۆڵ دەردەچن، ئەمەش وایکردووە پێشتر "سیناریۆی نەرێنی"ی سندوقەکە دەستپێبکات.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سێ سیناریۆی بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ دیاریکردووە. سیناریۆی بنەڕەتی کە پێشبینی قەیرانێکی کورتخایەن و گەشەی ٣.١٪ و هەڵاوسانی ٤.٤٪ دەکات، بە وتەی جۆرجیڤا "بە تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێک، زیاتر لەدەست دەچێت".
لە جیاتی ئەوە، جیهان بەرەو خراپترین سیناریۆ دەڕوات، کە تێیدا پێشبینی دەکرێت گەشەی جیهانی دابەزێت بۆ تەنها لەسەدا ٢ و هەڵاوسانیش بەرزبێتەوە بۆ لەسەدا ٥.٨.
