سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە ١٨ کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئەمریکی و ڕۆژئاوایی وەک (ئەپڵ، گووگڵ، مایکرۆسۆفت و تێسلا) و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
تاران ئەو کۆمپانیایانە بە هاوکاری پیلانە تیرۆریستییەکان دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات و ڕایگەیاندووە: "هەر هێرشێک بۆ سەر ناوخۆی ئێران، بە وێرانکردنی نووسینگەی ئەم کۆمپانیایانە وەڵام دەدرێتەوە." ئەم هەڕەشەیەی سوپای پاسداران کە داوای چۆڵکردنی ناوەندەکانیشی لێ کردوون، ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای کارمەندانی ئەو کۆمپانیایانە لە ناوچەکە دروست کردووە.

وتاری نووسەران