
تۆم باراكی باڵیۆزی ئەمەریكا بۆ توركیا و سوریا رایگەیاند شەڕ حزبوڵڵا لەناو نابات و پێویستە فشاری سیاسی بۆسەر لوبنان زیاتر بكرێت تا ئەم حزبە لەنێو وڵات‌دا دەربكەن.
تۆم باراك له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاندوه، له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی حزبوڵا له ڕێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی تێكه‌ڵبونی حزبوڵا له‌ناو پێكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی لوبنان، قورس بوه.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌زمونی ناوچه‌كه ده‌ریخستوه كه به‌ئامانجگرتنی گروپه چه‌كداره‌كان به ئامرازی سه‌ربازی به‌ته‌نها نابێته هۆی كۆتاییهێنانیان، به‌ڵكو ڕه‌نگه به‌شداربێت له كه‌مكردنه‌وه‌یان به شێوه‌ی جیاواز، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه حزبوڵای لوبنان به‌رده‌وام پشتیوانی و دارایی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وامییه‌كه‌ی په‌یوه‌ست بێت به فاكته‌ره ناوچه‌ییه فراوانه‌كانه‌وه له گۆڕه‌پانی لوبنان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی ئه‌مریكا "شه‌ڕی ئاشكرای په‌رتبون" نییه، به‌ڵكو ورده ورده پێكهاته‌ی سه‌ربازیی حزبوڵا لاواز بكات و توانا موشه‌كی و لۆجستییه‌كانی تا ئه‌و ڕاده‌یه كه‌مبكاته‌وه كه ڕێگه به ده‌وڵه‌تی لوبنان بدات ڕۆڵی ئه‌منی و سه‌روه‌ری خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه.
تۆم باراك ئاشكراشیكردوه، ڕێبازی ئێستا له‌سه‌ر بنه‌مای تێكه‌ڵه‌یه‌ك له فشاری سیاسی و ئابوری و جێبه‌جێكردن دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ پشتگیریكردن له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی لوبنان، كه ژینگه‌یه‌ك دروستده‌كات و ڕێگه به دابه‌زینی كاریگه‌ریی حزبوڵا بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته ناو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر و درێژخایه‌ن.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ر چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام ده‌بێت به به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی لوبنان به‌سه‌ر هه‌مو خاكه‌كه‌یدا كۆتایی پێبێت، بۆئه‌وه‌ی ببێته تاكه لایه‌ن كه توانای قۆرخكردنی هێز و چه‌كی هه‌بێت، له چوارچێوه‌ی ڕێكخستنی ورده ورده ئه‌منی و سیاسی‌دا.