لە نێوان لێدوانی دژبەیەک و تەمومژاویبوونی چارەنووسی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، میدیاکانی ئێران ڕەتیانکردەوە هیچ شاندێکی وڵاتەکەیان بە مەبەستی دانوستان چووبێتە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان.
ئەم ڕەتکردنەوەیەی ئێران لە کاتێکدایە کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئاگربەست لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە وڵاتی پاکستان دەستپێبکات. چاوەڕوان دەکرێت ئەم خولەی گفتوگۆکان چارەنووسی ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەییە یەکلایی بکاتەوە کە لە نێوان هەردوولادا ڕاگەیەندراوە.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند: "ماوەی ئاگربەستە دوو هەفتەییەکە، ئێوارەی سبەینێ بە کاتی واشنتۆن کۆتایی دێت"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ گوشار خستنە سەر لایەنی ئێرانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پێش بەسەرچوونی وادەکە.

وتاری نووسەران