دوای شكستی دانوستانەكان ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا بیر لە هێرشێكی سنووردار بۆسەر ئێران دەكاتەوە.
ڕۆژنامە ئەمریكیەكە لە زاری بەرپرسانەوە بڵاویكردەوە، کە ترەمپ و ڕاوێژکارەکانی "سەرقاڵی تاوتوێکردنی هێرشی سنوردارن لە ناوخۆی ئێران لەگەڵ گەمارۆی دەریایی بۆ شکاندنی بنبەستی دانوستانەکان".
ڕۆژنامەکە بە پشتبەستن بە بەرپرسان و کەسانی ئاگادار ئاماژەی بەوەکردوە کە بژاردەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانی گشتگیر دژی ئێران "کەمترین ئەگەری هەیە لای ترەمپ".
لەلایەكی دیكەوە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا "سێنتکۆم" ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کە دەستدەکات بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی دەریایی بۆ ناو بەندەرەکانی ئێران یان چونە دەرەوە لێیان.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا وتی، کە جێبەجێکردنی قەدەغەکە ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی بە کاتی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات (5:00ـی ئێوارە بەكاتی كوردستان) دەستپێدەکات، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن سەرۆک ترەمپەوە دەرکراوە.
ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە وتبوی کە هێزی دەریایی ئەمریکا دەستدەکات بە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی چونەژورەوە و چونە دەرەوەی کەشتییەکان لە گەروی هورمز.
ترەمپ لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" نوسیویەتی، "بە کاریگەری دەستبەجێ، هێزی دەریایی ئەمریکا کە باشترینە لە جیهاندا، دەستدەکات بە پرۆسەی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر هەر کەشتییەک کە هەوڵی چونەژورەوە یان چونە دەرەوە لە گەروی هورمز بدات. لە قۆناغێکدا دەگەینە دۆخێک کە ڕێگە بە هەموان بدەین بچنە ژورەوە و ڕێگە بە هەموان بدەین بچنە دەرەوە، بەڵام ئێران ڕێگەی نەدا ئەوە ڕوبدات.

وتاری نووسەران