
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی (ئەی بی سی نیوز) ڕایگەیاند، کە سەرەڕای هێرشەکانی شەوی ڕابردووی وڵاتەکەی بۆ سەر ئامانجەکانی ئێران، ئاگربەست لەگەڵ تاران وەک خۆی ماوەتەوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئێرانییەکان گەیشتوونەتە کۆتایی ڕێگاکە و باشترە بۆیان بە زووترین کات ڕێککەوتنەکە واژۆ بکەن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمریکای بە تەنها زلەیەکی سووک ناوبرد و جەختی لەسەر کردەوە کە ئێرانییەکان ویستیان خراپەکاری بکەن، بەڵام تێکشکێندراون.
سەبارەت بە دۆخی سەربازی لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سێ کەشتییە تێکشکێنەرەکەیان بە سەرکەوتوویی و بەبێ هیچ زیانێک لە گەرووی هورمزدا هاتوونەتە دەرەوە، لە بەرامبەردا هێرشبەرە ئێرانییەکان زیانی زۆر و بەرچاویان بەرکەوتووە
