
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: رژێمی ئێرانمان تەواو لاواز كردوەو لەماوەی دوو تا سێ هەفتەی دی وایلێدەكەین نەتوانێ یۆرانیۆم بەرهەم بهێنێ.
وتیشی: مەرجی کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە ئەوەیە کە تواناکانی ئێران "بەتەواوی لەناوببرێت"، واتا لە ئایندەیەکی نزیکدا توانای هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، ئەوکات هێزەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە.
ترەمپ جەختی لە لێدوانێکی پێشوی کردەوە و وتی، "رێژیمی ئێران گۆڕاوە، سەرکردەکانی پلە یەک و دوی ڕێژیمی ئێرانمان کوشت، لە کاتێکدا پلە سێی ئێستا عەقڵانیترە"، جەختی لەوە کردەوە کە "لەگەڵ تاران دانوستان دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو، پاراستنی گەروی هورمز کاری ئەوان نیە و وتی" ئەمریکا "هیچ پەیوەندییەکی نابێت" بەو شتانەی لە گەروەکەدا ڕودەدەن، بەرپرسیارێتی هێشتنەوەی ئەو ڕێڕەوی ئاوە گرنگە بە کراوەیی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو وڵاتانەی کە پشتی پێدەبەستن.
وتیشی، "هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ئێمە ئەوە بکەین، ئەوە بەرپرسیارێتی ئێمە نییە، ئەوە بەرپرسیارێتی فرەنسا دەبێت، یان هەر وڵاتێک کە گەرووەکە بەکاربهێنێت".