
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەخنەی توندی ئاراستەی فریدریش مێرتیس، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی لە مەترسییەکانی خاوەندارێتی ئێران بۆ چەکی ئەتۆمی تێناگات.
ترامپ پێی وایە ڕێگەدان بە کارێکی لەو شێوەیە، تەواوی جیهان دەکاتە بارمتەی دەستی ئێران.
هەروەها ترامپ ڕایگەیاند، ئیدارەکەی لە ئێستادا چەند هەنگاو و ڕێکارێک بەرامبەر ئێران دەگرێتەبەر کە دەبوو سەرکردەکانی دیکە مێژوویەکی زۆر پێش ئێستا بیگرنەبەر.
هاوکات، ترامپ هێرشی کردە سەر بارودۆخی ئابووری ئەڵمانیا و بە خراپ و کارەساتبار ناوی برد.
