بەپێی راگەیاندنی بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا كە دوو شە و رۆژی خایاند فرۆكەوانی دووەمی كەوتنە خوارەوەی فرۆكەیەكیان  لەناو خاكی ئێران رزگار كرد.

به‌گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بۆ سوپای ئەمریکا "گران كەوت و تووشی شۆك بوون، لە کاتێکدا سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە ماوەی 36 کاتژمێری ڕابردودا پەلەیان کرد بۆ گەڕان بەدوای فڕۆکەوانە ونبوە ئەمریکییەکە لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران.

بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندوە، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن یەکەیەکی تایبەت بە کۆماندۆوە ئەنجامدراوە کە بە هێزی ئاسمانی قورس پاڵپشتی كراوه‌ و پشتڕاستیکردوەتەوە کە ئێستا هەمو هێزەکان ئێرانیان بەجێهێشتوە.

یەکەمین فڕۆکەوان دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگارکرا، زیاتر لە ڕۆژێکی خایاند بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی دوەم ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی.

لە چوارچێوەی ئەرکی گەڕان و ڕزگارکردندا، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ڕۆژانی هەینی و شەممە لەسەر زەوی لە ئێران جێگیرکران.

سه‌رچاوه‌كان به‌ ئاكسیۆسیان راگه‌یاندوه‌، فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانیان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئێران ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه‌ ناوچه‌كه‌.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، دوای ڕزگارکردنی ئەو ئەفسەرە، دو فڕۆکەی گواستنەوە لە بنکەیەکی دور لە ئێران گیریان خواردوە، هەروەها سێ فڕۆکەی نوێش بۆ چۆڵکردنی سەرجەم کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا نێردراون، ئەوانیش ئەو دو فڕۆکەیان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ  یەکشەممە ڕاپۆرتەکانی پشتڕاستکردەوە کە سوپای ئەمریکا دوەمین فڕۆکەوانی ڕزگارکردوە کە ڕۆژی هەینی فڕۆکە جەنگیەکەی ئێف 15 لە ئێران کەوتە خوارەوە و ئێستاش "سەلامەتی و تەندروستە"، دەشڵێت، "ئەو ئەفسەرەی لە پشتی هێڵەکانی دوژمن بو لە زنجیره‌ چیا ناڕێکەکانی ئێران، هێزە دوژمنکارەکان بەدوای ئەودا بون".

هێزەکانی ئەمریکا و ئێران لە ڕۆژی هەینیی (3ی 4ی 2026)ەوە دەستیان بە پێشبڕکێ کردوە بۆ دۆزینەوەی تیمی یەکەمین فڕۆکەی جەنگی ئەمریکی کە لە سەرەتای شەڕەوە لە ئێران کەوتبێتە خوارەوە.

وتاری نووسەران