ئەمڕۆ بەیانی لەلایەن ئیسرائیلەوە زۆر بەچڕی هەردوو شاری كەرەج و تاران بۆردومان كران و دەنگی دەیان تەقینەوە بیستراوە كە بووەتە هۆی كوژرانی چەند منداڵێك.
ئەمڕۆ دوشەممە میدیاكانی ئێران رایانگەیاند:   دەیان تەقینەوە لە کەرەج و  ناوچەی ئەمیر ئاباد لە تارانی پایتەخت کرد. هەروەها وتیان دەنگی تەقینەوە لە ناوچە جیاجیاکانی تاران بیستراوە، لە کاتێکدا بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێران دەستیانكردوە بە بەرپەرچدانەوەی چەند ئامانجێکی ئاسمانی.
میدیا فەرمییەکانی ئێران لە زاری دەزگاکانی فریاکەوتنەوە ئاماژەیان بە کوژرانی شەش منداڵ کرد لە هێرشێکی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ سەر تاران لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ دوشەممەدا كردوە. پێشتریش میدیاکانی ئێران باسیان لە ڕودانی هێرش بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبون لە تاران لە بەرەبەیانی دوشەممە کردبو.
هەروەها میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە زانکۆی شەریف لە تاران و دەوروبەری لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی دوشەممەدا بۆردومان کراوە. سەرچاوەکانی هەواڵ پشتڕاستیان کردەوە کە شارەکانی تاران، مێهر ئاباد، بەندەر عەباس، قوم و شیراز لە بەرەبەیانی دوشەممەدا ڕوبەڕوی هێرش بونەتەوە.
تەقینەوەکان ناوچەی شەهرەکی باکوری ڕۆژئاوای تاران و دەوروبەری فڕۆکەخانەی مێهر ئابادیان هەژاند، لە کاتێکدا دەنگی پێنج تەقینەوە لە بەندەر عەباس و هەروەها قوم و شیراز بیستراوە.
لایخۆیەوە سوپای ئیسرائیل ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند کە شەپۆلێکی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر "ئامانجەکانی سەر بە ڕژێم" لە تاران کۆتایی پێهێناوە.
سوپا لە بەیاننامەیەکدا لە تێلیگرام وتی، "کەمێک پێش ئێستا، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی بۆ سەر ئامانجەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران لە تاران کۆتایی پێهێنا".
ئەوە لەكاتێكدایە كە هێرشی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ـی شوباتەوە دەستیپێكردوە و ترەمپ موڵەتی 10 ڕۆژی دابوە ئێران بۆ ڕێككەوتن و كردنەوەی گەروی هورمز كە ڕۆژی سێشەممە مۆڵەكە كۆتاییدێت. ئەمڕۆ كە پێگەی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمریکا و ئێران و ناوبژیوانانی ناوچەکە تاوتوێی مەرجەکانی ئاگربەستێکی ئەگەریی 45 ڕۆژە دەکەن کە لەوانەیە ببێتە هۆی کۆتاییهاتنی هەمیشەیی جەنگ.

وتاری نووسەران