
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڕیارێکی مێژوویی بۆ سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئەنجامدانی هەر کردەوەیەکی سەربازی دژی ئێران پەسەند کرد.
ئەم هەنگاوە دوای پەرەسەندنی ناکۆکییەکانی نێوان کۆنگرێس و کۆشکی سپی دێت لەسەر سنووری دەسەڵاتەکانی سەرۆک بۆ ڕاگەیاندنی شەڕ بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی یاسادانان.
بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کە زۆرینەی لەلایەن کۆمارییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە، پاڵپشتی کرا و داوا لە ترەمپ دەکات هێرشە سەربازییەکانی دژی تاران ڕابگرێت. ئەمەش یەکەمجارە ئەنجومەنەکە بەم شێوەیە ڕاستەوخۆ دەستوەردان لە بڕیارە سەربازییەکانی سەرۆکدا بکات.
پرۆژەیاساکە بە جیاوازییەکی کەم و بە دەنگی ٢١٥ نوێنەر لە بەرامبەر دژایەتی ٢٠٨ دەنگ پەسەند کرا. ئەم ئەنجامەش نیشانەی قووڵبوونی ململانێ ناوخۆییەکانی واشنتۆنە لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سنووردارکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە دەرەوەی وڵات.
