بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند کە بەهۆی پەیمانشکێنیی لایەنی ئەمریکی، گەرووی هورمز جارێکی دیکە بە ڕووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا داخرایەوە.
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بڕیارگەکە ئاماژەی بەوە کرد کە تاران پێشتر وەک نیشاندانی نیازپاکی و لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا، ڕێگەی دابوو ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتییە نەوتهەڵگر و بازرگانییەکان لەژێر چاودێرییەکی ورددا بە گەرووەکەدا تێپەڕبن، بەڵام لایەنی بەرانبەر پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە.
زولفەقاری ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی لەژێر ناوی سەپاندنی گەمارۆکاندا بەردەوامە لە "گچەتەیی دەریایی، هەر بۆیە بڕیاردراوە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بگەڕێتەوە بۆ دۆخی جاران.
ووتەبێژەکە جەختی لەوەش کردەوە کە ئێستا ئەم ناوچە ستراتیژییە بە تەواوی لەژێر ئیدارە و چاودێریی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە و ڕێکارە ئەمنییەکان لەو سنوورەدا چڕتر کراونەتەوە.

وتاری نووسەران