​ئیسماعیل سەقابی ئەسفەهانی، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر کەرتی نەوتی وڵاتەکەی، کێڵگە نەوتییەکانی سعودیە و وڵاتانی دراوسێ دەکەنە ئامانج.
​ئەسفەهانی ئاماژەی بە ستراتیژییەکی نوێ کرد بە ناوی پەیژەی بەرپەرچدانەوە کە تێیدا بنەمای چاو بەرانبەر بە سەر پەیڕەو دەکەن، واتە وەڵامی هەر هێرشێک زۆر وێرانکەرتر دەبێت. ئەم هەڕەشەیە هاوکاتە لەگەڵ هۆشدارییەکانی سوپای پاسداران بۆ وڵاتانی کەنداو، کە نابێت خاک و ئاسمانیان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت. لە ماوەی ڕابردووشدا، چەندین دامەزراوەی وزە لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی هێرشی موشەکی و درۆنی بوونەتەوە، ئەمەش مەترسییەکان بۆ سەر کەرتی وزەی جیهانی زیاتر کردووە.

وتاری نووسەران