
راوێژكارێكی سەربازی ئێران رایگەیاند: شەڕ راناگرین و ئەگەر ژێرخانی ئابووریمان بكەنە ئامانج وەڵامی دەستبەجێمان دەبێت و لە ئەگەری وەستانی جەنگیشدا دەبێت قەرەبوو بكرێینەوە.
موحسین ڕه‌زایی له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی، "كاردانه‌وه‌ی ئێران چیتر چاو به چاو نابێت، به‌ڵكو فراوانتر و توندتر ده‌بێت"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه تاران توانای ئیفلیجكردنی ئه‌مریكای هه‌یه له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی چه‌ند مه‌رجێك جێبه‌جێده‌كرێن، له‌وانه قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی هه‌مو زیانه‌كانی ئێران، هه‌ڵگرتنی ته‌واوه‌تی سزا ئابورییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتی یاسایی نێوده‌وڵه‌تی كه واشنتن ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ئێران ناكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، بێ ئاگایه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مه‌یدانی پارس، "ئێستاش فشار خراوه‌ته سه‌ر بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی هاوشێوه ڕابگه‌یه‌نێت".
موحسین ره‌زای ده‌شڵێت، "ڕه‌نگه قۆناغی داهاتو دابه‌شبونی قوڵی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل ببینین، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی پێشهاته خێراكان و گرژییه ناوچه‌ییه‌كان".
ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی ڕاگه‌یاندنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دێت كه فه‌رمانی به پنتاگۆن داوه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر وێستگه‌كانی كاره‌بای ئێران بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ دوابخات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران كه له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا ئه‌نجامدرا، ئامانج لێی گه‌یشتن به یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی نێوان هه‌ردولا بوه سه‌باره‌ت به دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.