
ئاژانسی تەسنیمی ئێران روونكردنەوەی لەسەر ئەو ئاگربەستە دا كە ئەمەریكا یەكلایەنە ئەنجامی داوە و ئەوە بە فێڵ دەزانێ و دەڵێ ئێران لە ئامادەباشیدایە بۆ جەنگ.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نووسیویەتی، " ئێران داوای درێژکردنەوەی ئاگربەستی نەکردووە.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامە نوێیەکەیدا نووسیویەتی، سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست، فەرمانی بە هێزە سەربازییەکان کردووە کە بەردەوام بن لە گەمارۆکانیان "و لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە و بەتوانا بمێننەوە.”
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، نزیک لە سوپای پاسداران، ئاماژەی بەم بابەتە کردووە و نووسیویەتی " بەردەوامی گەمارۆی دەریایی بە واتای بەردەوامیی دوژمنایەتی؛ ئێران تا گەمارۆی دەریایی بەردەوام بێت، گەرووی هورمز ناکاتەوە، لانیکەم و ئەگەر پێویست بکات بە زۆر گەمارۆکە دەشکێنێت".
تەسنیم لە درێژەی قسەکانیدا وتی " ئەگەر ئەمریکا بیەوێت سێبەری شەڕ بپارێزێت، پێویستە گەرووی هورمز بە تەواوی داخراو بزانێت".