دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکی توند ئاراستەی تاران دەکات و ڕایدەگەیەنێت سوپای وڵاتەکەی لەوپەڕی ئامادەباشیدایە. 
ترەمپ لە سەکۆی (تروس سۆشیال) ئاماژەی بەوە کردووە کە تەواوی هێزە دەریایی و ئاسمانی و سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری ئێران جێگیر دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دڵنیا دەبن لە پابەندبوونی تاران بە ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە. 
ئەو جەختی کردەوە کە ڕێگری لە بوونی چەکی ئەتۆمی دەکەن و گەرووی هورمز بە کراوەیی دەهێڵنەوە؛ هۆشداریشیدا ئەگەر تاران پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی هێرشێکی وەک نەبینراو دەبێتەوە.
هاوکات، ئیسرائیل فشاری خستووەتە سەر واشنتۆن تا هیچ ڕێککەوتنێک نەکرێت کە ببێتە هۆی قەرەبووکردنەوەی ئێران یان کۆتاییهێنان بە جەنگ، بەڵکو دەبێت هەڕەشە موشەکییەکانی تاران بنبڕ بکرێن. 
لە بەرامبەردا، شاندێکی دانوستانکاری ئێران گەیشتە ئیسلام ئاباد بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە چوارچێوەی پلانێکی ١٠ خاڵیدا.

وتاری نووسەران