
یاسر مالیكی له لێدوانێكدا پشتگیری فراكسیۆنه‌كه‌یانی بۆ عه‌لی زه‌یدی دوپاتكرده‌وه له ئه‌ركه نیشتمانییهكهیدا بۆ پێكهێنانی تیمێكی حكومی لێهاتو و ڕاستگۆ و كاریگه‌ر كه توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌بێت و سودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی وڵاتدان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌رۆشی خۆیان نیشانداوه بۆ ته‌واوكردنی پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات‌دا بگونجێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م هه‌ڵوێسته شایه‌نی ستایشه، داواش له خودا ده‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی هه‌مو لایه‌ك به‌ره‌و ئه‌وه‌ی كه چاكه و دروسته ڕێنمایی بكات".
شه‌وی رابردو، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی عه‌لی زه‌یدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید كردبو و نزار ئامێدی سه‌رۆكی كۆماریش ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێ سپارد.
له یه‌كه‌م وتاره‌كه‌یدا دوای ده‌ستبه‌كاربونی، عه‌لی زه‌یدی بهڵێنیدا كه "ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی له پێشینه‌ی كاره‌كانی داهاتوی بێت" و راشیگه‌یاند، به‌رنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای عێراق، وڵاتێكی هاوسه‌نگه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌كات.
