
ڕێگای کوردستان
تەنها چەند کاتژمێرێکی کەم ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئەم دۆخە بووەتە جێی بایەخی ناوەندە سیاسییەکان، چونکە کۆتاییهاتنی ئەم ماوەیە بەبێ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی نوێ، مەترسی تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە زیاد دەکات.
لەبارەی پێشهات و ئەگەرەکانی چەند کاتژمێری داهاتوو، چاودێرانی سیاسی بۆچونی جیاوازیان هەیە.
بەشێکیان پێشبینی دەکەن هەردوولا لە پشت پەردەوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە ڕێککەوتبێتن بۆ دوورکەوتنەوە لە جەنگێکی سەرتاسەری.
لە بەرانبەردا بەشێکی دیکەیان دەڵێن، ئەگەر داواکارییەکانی لایەنەکان جێبەجێ نەکرێن، ڕەنگە گرووپە بریکارەکان هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەستپێبکەنەوە.
لە ئێستادا، هەموو چاوەکان لەسەر جووڵە سەربازییەکانی ناوچەکەن، ئایا دیپلۆماسیەت دەتوانێت ڕێگری لە پێکدادان بکات، یان ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نوێی ئاڵۆزی سەربازی هەنگاو دەنێت؟ زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کاتژمێرەکانی داهاتوو چارەنووسساز دەبن.