سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە ژێرخانە سەربازیەكانی ئێرانی لەنێو تاران كردوەتە ئامانج و ئێرانیش بەموشەك وەڵامدەداتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تێلیگرامەوە بڵاویكردەوە، " لە ئێستادا لە ژێرخانە سەربازییەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستی ئێران دەدات لە سەرانسەری تاران كردوەتە ئامانج".

لە هەمان چوارچێوەدا، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەرپەرچی هێرشێکی موشەکی دەداتەوە کە لە ئێرانەوە دەستیپێکردوە.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا لە ئاماژەی بەوەکردوە، "کەمێک پێش ئێستا چەند موشەکێکی تێكشكاندوە کە لە ئێرانەوە بەرەو خاکەکانی ئیسرائیل تەقێنراون".

دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی بژاردەکانی دەستوەردانی وشکانی لە ئێران دەکات بۆ کردنەوەی گەروی هورمز، ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ تاران شکستیانهێنا.

لە 28ی شوبات بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، و تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە، کە بوە هۆی کوژران و برینداربونی هەزاران کەس و زیان گەیاندن بە ئابوری جیهان بە گەورەترین پەککەوتنی مێژویی لە دابینکردنی وزەی جیهانیدا. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا