
ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات و دەڵێت، ئەمجارە هێرشەکان بناغەی دەسەڵاتی ئێران دەهەژێنن و تەواوی خێزانی خامنەیی دەبنە ئامانج.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ، موجتەبا خامنەیی ئامانجی یەکەمی وڵاتەکەی دەبێت. کاتز ئاماژەی بەوە کرد کە تەنها چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمەریکان بۆ وەشاندنی گورزی کوشندە و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ چاخی بەردین. جەختیشی کردەوە کە ئەمجارە هێرشەکان بناغەی دەسەڵاتی ئێران دەهەژێنن و تەواوی خێزانی خامنەیی دەبنە ئامانج.